تۆ گه‌لاكان وشك ده‌كه‌يته‌وه و جوانييان ده‌پارێزى
.
بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر
.
ئێواره‌يه‌كى دره‌نگ
له توره‌بوونيكى هێمن
بريارماندا توڕه نه‌بين
دوو روح بووين
پێكه‌وه رووناكيمان
له رووناكى و تاريكيمان
به تاريكى سپارد
رۆژه‌كان سه‌خت بوون
وه‌ك ئه‌و رۆژانه وابوو
كه ئێستا هيچ بيريان ناكه‌ين
جارێك بريار بوو
پێكه‌وه له كافێيه‌كى
ده‌ره‌وه‌ى شار قاوه‌يه‌ك بخۆينه‌وه
كه‌چى ته‌نيا بوون نه‌يهێشت
رۆژه‌كانى هيلاكى له مێزێكى
سێگۆشه كۆده‌بووينه‌وه
تۆ وا ڕاهاتووى
ئێواران دره‌نگ گوله‌كان ئاوبده‌ى
تۆ جيهانێكى بۆخۆت
كاتێ چۆله‌كه‌ىه‌ك ته‌ڕ ده‌بێ
تۆ وشكى ده‌كه‌يته‌وه
كاتێ پشيله‌يه‌ك له‌سه‌رمان ده‌له‌رزى
كاتێ سه‌گێك ئازارى ده‌بێ و برسيه
كاتێ كۆتره‌كان به‌كۆمه‌ل ده‌فرن
تۆ گه‌نميان بۆ رووده‌كه‌ى
تا له‌نيشتمان بمێننه‌وه و تێربن
كه كه‌سێك له به‌نگلاديش برسى بێ
تۆ لێره مان له خواردن ده‌گريت
تۆ له توره‌بوونه‌كانيشت
جوان ده‌رده‌كه‌وى
كاتێ شه‌و ده‌خه‌وێ و
ئه‌ستێره سه‌رمايان ده‌بێ
گوله‌كان سيس ده‌بن
تۆ گه‌لاكان وشك ده‌كه‌يته‌وه جوانييان ده‌پارێزى
تۆ له جه‌سته‌ى ماندووى نيشتمان ماندوو ده‌بيت
جه‌نگ به كۆتا دێ و نيشتمان ده‌حه‌سێته‌وه
مندالان جوان يارى به قه‌وانه‌كانى شه‌ڕده‌كه‌ن و
خه‌نده ده‌به‌خشنه‌وه
سه‌گه‌كان ئارام ئارام به كۆلانى ئێوه ره‌ت ده‌بن
كه‌س به‌رديان تێناگرێ
كوكوختى گۆرانيه‌كى هێمن ده‌ڵێن
ئێمه‌ش بريار ده‌ده‌ين
له توره بوونيشدا نيشتمانمان خۆشتر بوێ
كه گه‌ڵاكان وشك ده‌بنه‌وه تۆ جوانييان ده‌پارێزى