فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کە هەتاو بەفری نە کوشت…

کە هەتاو بەفری نە کوشت…

زێنەب یوسفی/ شاعیر/ سنە

 

بێژە بە “با”دەس هەڵگرێ لە سەرم
سەرم کە ساڵگارێکە بردویە بەفر
بەفر کە لە کۆتاییدا نەکوژرا بە دەستی هەتاو
هەتاو کە ساڵگارێکە مردوە بێخەبەر لە باران
باران کە دەسی هەڵگرت لە بروسکەی سەخت
سەختە دووری لە کەسێک کە نێوی”تۆ”
تۆ کە مۆرت کرد نیگام بە هەور
هەور کە چاومی کردوەتە ئاسمان
ئاسمانێک کە سەختە و زەمین
زەمینێک کە دورەو دور……