فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

بە تامی شیعر

بە تامی شیعر

ئەحمەد عارف/ شاعیر/ سلێمانی

سەد ئەوەندە تەمەن بروات
پیری بێت و لەدەرگام دات
ماڵ بە ماڵی گشت مۆکانم
سپی بکات بە خەمی رۆژ
کیژی نازدار ژنی دەم گوڵ
من هەمیشە خۆشم دەوێی
وەک و خۆت و هەناسەکەی نیشتیمانم ..
ئەمرۆ ئیتر گوڵ دەژاکێ
بەڵام گوڵی رووی یاری من بۆم دەکەنێ
هەر ئاوابێ نیشتیمانم
مەنزڵی من باخی گوڵانم ..
٢١/٧/٢٠٢٤