فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کاتی بەسەرچوو

کاتی بەسەرچوو

هێرمان هێسە

لە ئەڵمانییەوە: باهۆز مستەفا/ نووسەر/ ئەلمانیا

گەڵا گەڵا
درختی ژیان هەڵدەوەرێ
ئەی دونیای رەنگاوڕەنگ
چۆن تێری دەکەیت
چۆن تێر و ماندوی دەکەیت
چۆن سەرخۆشی دەکەیت
ئەوەی ئەمڕۆ شەوق دەدا
لەم زووانە نوقم دەبێ
بەمزووانە دەنگی با دێ
لە سەر گۆڕە قاوەییەکەم
لە سەر منداڵە بچوکەکە
دایک بۆی دەچەمێتەوە
دەمەوێ جارێکیتر چاوەکانت ببینمەوە
روانینت ئەستێرەمە
هەموو شتەکانیتر دەکرێ بڕۆن و هەڵوەشێنەوە
هەموو شتێک دەمرێ، هەموو شتێ حەز دەکات بمرێ
تەنها دایکی نەمر دەمێنێتەوە
ئەوەی کە لێوەی هاتین
گەمەی پەنجەکانت ناومان دەنووسێت
لە نێو بای هەڵکردوو