خوان
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
ئه‌م هه‌وره كفنێكی گه‌وره‌یه
بۆ ئه‌نفال ناشێت و
ناسنامه‌ی رستێك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ
له‌توێیدا كاڵبووه‌ته‌وه
ئه‌م ئاسمانه پاڵتۆشڕه‌كه‌ی خانییه
كێ دڵی خۆی
له‌شیعرێكی نێو گیرفانیا ئه‌دۆزێته‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌ك نابینم
گلێنه‌ی كاڵی ئه‌و نیشانبدات
كاروانكوژه رێگای كاروانسه‌رای نامورادانه
له‌گه‌ڵ شه‌ودا ده‌ستله‌ملناكه‌م
له‌باده‌ی شه‌فه‌قا خوێنی خۆم ده‌ده‌نێ
ئه‌م زه‌وییه چه‌رخێكه ناسوڕێ
چیاكان هێلانه‌ی داڵاشی نه‌گبه‌تین
شاعیرێك په‌یڤێ راست به‌دڵیا رابوورێ
ده‌سرازه‌ی جگه‌ری له‌گه‌ردن ده‌به‌ستن
ئه‌وانه‌ی بۆ بیری نه‌دارو ره‌نجه‌ڕۆ ده‌ناڵن
له‌سه‌ر مێزی زۆردارێكا
به‌گرۆی مه‌مكی بیابان مه‌ستن
ده‌مێكه ده‌زانم
خوا سفره‌ی زه‌مینی بۆ نه‌دار راخستووه
ده‌زانم پێغه‌به‌ران ده‌رگای ئاسمانیان
له‌رووی زۆردار خڕ داخستووه
تێناگه‌م بۆ یه‌ك مانگ چاوی خواوه‌نده‌و
وه‌لێ روانیت جودایه هه‌ر كه‌سه‌و بۆ ئاهێك ده‌خوێنێ
ئه‌ی بۆچی بارانێََََََََََََََََََََََََََك له‌خوڕه بكه‌وێ
ئیتر زه‌مین چاوانی ناشۆڕێ
گه‌ردی حه‌ق له‌لوتكه‌ی ئاسته‌می نیشتووه
دوندی سه‌خت
شاباڵی به‌فرینی بۆ فڕین ده‌ركردووه
پێنووسه‌كه‌م له‌خوێنم تێرنابێ و
روومه‌تی په‌ڕه‌ش
هه‌ر حه‌زی له‌به‌سته‌ی جوانییه
وه‌لێ مه‌خابن
ئاگامان له‌سه‌دای راستی خوانییه
ئه‌ی گه‌ردوون بمبه‌خشه
پاشماوه‌ی خۆراكی ئه‌ژدیهام
خودایه ئارامێك
من به‌دوای به‌زه‌ییت نه‌گه‌ڕام
تۆنیگای نابینا‌و
سۆزی ده‌روونی موریدانی
تۆشنه‌ی هه‌ناسه‌و
دادی جیهانی
بمبووره خوداگیان
سوپاس سه‌روه‌ری شیعر‌و به‌هره
كزه‌ی برینی هه‌یڤی دوور
تروسكه‌ی كازیوه‌و
مه‌شخه‌ڵی ئاسمانی پڕ له‌نوور