فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەگەر هاتی بە بێدەنگی وەرە

ئەگەر هاتی بە بێدەنگی وەرە

خالید کۆچەر/ شاعیر/ هەولێر

با کەس بە نەهێنی عەشقی من و تۆ نەزانێت
هەوری قژت پەرتبکا بە سەرما
منیش دەبمە باران
بارانە شیعرت به سەر دەبارێنم
بارانە شیعر
بارانە وشە
بارانە عەتر
هەر لەگوڵاوی دڵدارەکانی نیشتیمانەکەم بچێت
ئەگەر هاتی بە بێدەنگی وەرە وەک دوو چۆڵەکەی
عاشق و مەعشووق بە دەم فرینەوە
لە شەقەی باڵەکانمان دەدەیین و
ئەم نیشتیمانە جێدێڵین و دواتر دەگەرێینەوە
تۆ دەم و لێوم پر بکە لە هەنگیوونە ماچ
منیش کۆشیعرێکت بۆ دەنووسم :
ناوی لێدەنێم : چیرۆکی ئەو ژنەی خۆشیویستم