فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

مارەیی

مارەیی

حەمە عەباس/ شاعیر/ هەولێر

رەنگم رەنگی روانینە
لە خۆری شاراوەی بن هەور و
لە هەوری ئاوس بە باران
سروشتم سێ بە سێ مارەکردووە
مارەییمان گوڵێکە
هەور مەمکی پێدەدات و
خۆر
بەسەر شانەکانی خۆیەوە
نوقمی قیلمقاسێی دەکات
منداڵەکەمان چەند جوانە
فێری دایە و بابە بووە
دایکم منداڵەکەمانی ناونا بەهەشت
تا لەو دنیادا پێی شاد بێ
منیش ناومنا شەراب
تا لەم دنیایە پێی مەست بم
ئەگەر لێمانگەڕێن
من و دایکم
خاوەنی هەردوو دنیاین