ژیانی گه‌نجیم
ئاسۆ حەسەن/ نووسەر و شاعیر/ هەولێر
هه‌موو له چیا
كرده قوربانی نیشتیمان
په‌نجه‌م له‌پێنووس ئاڵاند و
تفه‌نگ بووه هاوسه‌ری ژیان
عیشقێك هه‌بوو هانی ده‌دام
نیگا‌و هزرم
وزه‌ی جه‌سته‌م
خۆشه‌ویستیم..
هه‌ر بۆخاك بێ.
وره‌م روناهی زه‌رده‌شت و
تێكۆشانم..
بۆ دڕدانی شه‌وه‌زه‌نگێكی سامناك بێ.
ئێستاش.. ته‌مه‌ن به‌ره‌و پیری شۆڕده‌بته‌وه
ژیان رۆیشت..هێنده‌ی نه‌ما..
ده‌مگوت تازه:
بۆ پێشوازی عیشقێكی نوێ
گه‌نج نابمه‌وه
مه‌رگ دێت و له‌شه‌وێكی تۆف و زریان
ده‌مباته‌وه.
كه‌چی كاتێ
تۆ ..ئه‌ی ژنی پشت ئاسمانی ئه‌ستێره‌كان
بوویته خۆر و له‌گه‌ڵ ئازادی هه‌ڵاتی
ئه‌مجاره‌یان بۆ عیشقی تۆ
وزه‌ی لاویم گه‌ڕایه‌وه
تێشووی سه‌فه‌ری ئه‌به‌دیم كرده شان و
وه‌ك دێوانه..
به‌ره‌و كێوان كێل بوومه‌وه
بڕوام هێنا به‌وه‌ی هه‌تا عیشق هه‌بێ
مه‌رگ ناشێ به‌ره‌و لاتبێ.

