لەکێم دیت ولەکێم دیت ..
کەمال ڕێناس/شاعیر /ئەلمانیا
لەکێم دیت ولەکێم دیت
دیتم لە برۆکسلی
تراکسووتی لەبەر بوو
لێی دەخوڕی پاسکلی
پۆتۆکسی کردبوو
چاوی پڕ بوو لەکلی
پرچی خۆی مێش کردبوو
خەناوکەی زێڕ لەملی
دەدرەوشاوە بازن و
گوستیلەی دەست وپلی
گۆتم ئەشهەدوو جوانی
ئۆباڵی منت بە ملی
هەردەرێی تازە بووکی
ئەوهالە شل وملی
هەزارخۆزگەم بەخۆی کە
کێ ئەتوی یاروقلی

