فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چرکەسات

(چركەسات)

 

شیعر: خۆرخی لویس بۆرخیس
و: محەمەد باوەكر/ شاعیر/ هەولێر

 

ئەگەر هاتوو جارێكی دی زیندوو بوومەوە
هەوڵدەدەم هەڵەكان زۆرتر ئەنجام بدەم
هەوڵدەدەم لە ئەوپەڕی لەشساغی و كامڵیدا بم
زیاتر پشوو دەدەم
زیاتر لە ئێستا قەڵەوتر بم
ئەوەی راستی بێت
شتەكان بە هەند وەردەگرم
كەمتر گوێ بە پیسی و پەڵۆسی دەدەم
سەفەران زیاتر دەكەم
وەختی خۆر ئاوابوونەكان زیاتر دەبینم
زیاتر بەسەر چیاكاندا هەڵدەگەڕێم
لەتەك رووبارەكاندا زیاتر مەلە دەكەم
زۆرتر بۆ ئەو شوێنانە دەچم، كە نەمدیون
ئایس كرێم زیاتر دەخۆم و پاقلەش كەمتر.
ئاریشە زیاتر دێتە بەر رێگەم
بەڵام ئاریشەی خەیاڵاوی كەمتر
یەكێك بووم لەو كەسانەی ژیانی خۆی گوزەراند و
هەموو خولەكێك لە ژیانیدا
پاسێنراوو زۆر بەرهەم بوو
بەڵێ چەند چركەیەكی رۆشڤ و پڕشنگدارم هەبوو
بەڵام ئەگەر هاتوو بۆ ژیان گەڕامەوە
ئەگەر دووبارە بۆ ژیان گەڕامەوە
هەوڵدەدەم چەند كاتێكی ئاسوودەم هەبێت،
كاتێ بێئاگایی ئەوەیە ژیان دروست دەكات.
ئێستا لە دەست خۆتی مەدە
من یەكێك بووم لەو كەسانەی بۆ هیچ
شوێنێك نەدەچووم.
بەبێ گەرمبوونی پێم
بەبێ بوتڵی ئاوی گەرم
بەبێ چەترو بەبێ پەڕەشووت.
ئەگەر كرا جارێكی تر ژیام
بەشێنەیی سەفەر دەكەم
ئەگەر كرا جارێكی تر بژیم
هەوڵدەدەم بە پێخواسی كار بكەم
لەسەرەتای بەهاران تا پایزان
زۆرتر سواری گالیسكەكان دەبم
زۆرتر كاتی رۆژئاوابوون ببینم
زۆرتر یاری لەگەڵ منداڵان دەكەم
ئەگەر كرا جارێكی تر بژیم…
بەڵام هەنووكە تەمەنم 85 ساڵانە
دەشزانم دەمرم.

____________________________
سەرچاوە/ رۆژنامەی تاتۆ ژمارە (14)ساڵی دووەم 15 نیسانی 2010