بێنازی کورد
فەیسەڵ کەورنی/ سۆران
.
خودایە
نـەهـامەتی ئـەم ئـازارە
ئی چ گوناهێکە ئێمە
دەیکێشین.
ئاخۆ زریانی چ دەریاێکە
ئەمڕۆ
شەڕمان دەکات
نەخشە بۆ تەمەنی گوڵمان
دەکێشێ.
خودایە
ئـارامی تۆ چەندە سەرسامم
دەکات
چەندە بێ هیوا و
چەندە
بێ ئۆقرەییم دەژاکێنێ
خودایە
بۆ هەتاوێکمان نیە
بەچاوی سێبەرەوە سەیرمان
بکات
دەست بەسەری داماویمان
دابێنی
تاکەی قـوڕی گوناهکاری
بە شیعری شاعیران بەفرمێسکی
تەماشا بشێلدرێ
غەدر ببێ بەملوانکە و بخرێتە
ملی ڕووناکی
چیرۆکێکی چەندە سەیرە ئاخر
خودایە
ئەم هەڵکەوتــە
لەوەتەی هەین هەر تاریکی دەبێ
بەزاوان و
بە شەربەتی دەستی خۆمان
خۆمان دەخنکێنن .

