فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خۆشەویستی

خۆشەویستی

شەریف مورادی/ شاعیر /  مەریوان

 

خۆشەویستیت پێوە دە با

نیگام کپی نیگات و
پاڵکەوم بە هەناسەتا
چییە ئەم هەموو نەهاتووەت بە منا ؟
خیابان ئەگەر بتەکێ
تۆزێک من و باران
لە کووچە دائەکەوێ
داخەکەم !
کووچەم دانەخست
ئەو وەختەی بە منا
گوزەرێک ماتڵ بوو
چش پیاسەش نەشواتەوە بارانم ،
ئەو وەختەی لەتێکم و
بە شوێنتا خیابانم
سەر ڕێژە هێشتا
لە مەودای ئێمەو ئەم جادەیە
چاوەڕوانی هەڵمئەگرێ و
حەوسەڵەم دائەکەوێ
باران
لە چەترێکا دەمرێ و تەڕم ناکا
خۆزگەم بە جاران
(با) یەک بوو بتهێنێ
کۆترێک بتنووسێ،
چیتر ئەم جادەیە ماتڵ نیم
سەفەر بیانوویەکە بۆ مانوو بوون
چەن جار وتم کۆچت پێناکەوێ ؟
لێرە نیت و
دایکم
باڵات دائەهێنێ .

شەریف مورادی
لە کۆمەڵە شیعری ( پیاوێکم لە قەوارەی با )