نه‌خشه
ستار ئەحمەد/ شاعیر/ کەرکووک
به‌ورده باران بمكێشه ..
بمده به‌سه‌ر شنه‌ی بادا .
ره‌وێك دیده ..
له‌ئامێزی شه‌و بنوێنه ،
بگری به‌سه‌ر سۆزی خوادا .
له‌چرۆدا چڵێك سڕكه .
ماچ و گۆنا له‌یه‌ك بڕكه .
بزانه تاریكی له‌كوێ ..؟
هاوسه‌نگه‌ری باخچه‌ی دڕكه .
ده‌مێك لهئاورنگ هه‌ڵكێشه .
چاوێك پڕكه لهسرهوتن .
له‌تیله‌ی پرشنگ بڕوانه ،
بپرسه مانگ بۆ كوێی بردن .
فرمێسكێك به‌گڵ داپۆشه ..
تینێك به‌نیگا بكێشه .
په‌ڕه‌یه‌ك له‌خوێنا راخه ،
مه‌مخه‌ره نێو دوو هاوكێشه .
به‌رووناكی لهلقم بده ..
كه‌وانه‌یه‌ك خۆر باران كه ،
شیعرێك بهمن بدووره‌وه .
چاره‌نووسمان هه‌ڵمه‌واسه ،
بهگهرداوی باشووره‌وه .
تێده‌گه‌ی نان چۆن سه‌ر ده‌بڕن ..
له شانامه‌ی داگیركه‌رێ .
ده‌بینی باڕه‌ش بۆ مه‌سته ،
ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ت به‌رێ .
له‌ویژدان وره وه‌رگره ..
مردن له‌خاك بنه‌خشێنه ،
بۆ چاوه‌زاری سه‌ربه‌رزی .
له‌پاییز گه‌ڵا مه‌خوازه ،
ئه‌مڕۆ زه‌ردی و سبه‌ی سه‌وزی .
ستار ئه‌حمه‌د