فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خانەقا

خانەقا

سەردار جاف ⁄ شاعیر/  ئەڵمانیا

کوکوختییەک
لە گوێسەبانەی ماڵی شێخ
ھەجوی دوێنێ دەخوێنێت و
بە بان نووکی گۆڕھەڵکەن و دەعبای دڕندە و ڕەھێڵە
سێڵاوی قین دەبارێنێ
بە کێلی مەزاری شێخا ھەڵدەزنێن
وا دێراوێکی دێرێنی ئەم شارەمان
واری سادە و ژیلەمۆمان گڕ دەگرێ
کابە پیرۆزەکەی کەرکووک تێکدەدرێ
قەتێیەک لە ھەردەی گڕا
ھاوینان لە ڕۆخانەوە
پوشوپەڵاش کۆوە دەکا
نەسووتاوم، دەمگڕێنێ
من بە قەتێ کپ نابمەوە
خانەقایەکی گڕ گرتووم
تەختی عەرش و مێژوویەکم ھەڵدەدڕێ
ئەم ھەنسکە نەگریانێکە و نە شیوەن
نە ڕێ دەگرێ نەدێتەوە
ئەم ھەناسە و مۆڕاڵەی من
بۆنی لە کونجی کیمیاوی پەرش بووە .
دڵێ بەعشقی شارەوە لە غورپەتا گۆڕەوشاری شاری دەدرێ
ھەنگوینی ئەم نیشتیمانەم
لە کوورە و ھەگبەی خۆردایە
زستانێ سەخت و تۆفانە،
نە ھەورە و نە سپی پۆشە
ڕێ ڕوون ناکا
شەکراوی قەڵەمی نووسەر
لێوی نوخشەی شاری خەمین مارۆنیکا
بەدووی گۆڕی خۆی نەگەڕێ

 

نەخۆشخانەی گیسن ١٠ ⁄ ٧⁄ ٢٠٢٤ کات دوانزە و چارەکی نیوەی شەو