لێم ببـــــــــــــــــــــووره ……….!!!
خاليد شەيدا/ وەرگێڕ و شاعير / ئەڵمانيا
لێم ببووره
به‌س ئه‌م جاره
ئه‌ی كچی جوانی ئه‌م شاره
خۆ من ته‌نیا
به دوو وشه
خۆشه‌ویستیم له دڵت چاند
بۆ وا زوو
لێم زوێر بووی
نه‌مده‌زانی دڵت هێنده ناسكه
وه‌كوو شووشه
پڕه له ناز و نووزه
ده‌نا شیعرێكم بۆت ده‌نووسی
له جوانترین گوڵی به‌یانی
پڕی بێ له هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی
ئاوازێكم له فرمێسكی چاوەكانم
بۆ داده‌نا
بۆم ده‌گووتی به گۆرانی
تا جارێكی تر
هه‌ر وا زوو
لێم زوێر نه‌بی
دڵی عه‌شقت له جیاتی گڕ
با گوڵ بگری ……
٧/١/٢٠١٢