فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سێ کورتيلە شيعر

سێ کورتيلە شيعر

 

ناسک حەمە غەريب/ شاعير / نەمسا

 

 

 

ئەو دەمەی تۆ دێیت و

ماچێکی سەر ڕومەتم دەکەیت

ئەودەمە منیش

وەک سێوێکی لاسورە بەدارەوە

دەکەومە خوارەوە بۆ باوەشت

بنواڕە ئازیزم

چەند شیرینن ماچەکانی ئەوین

 

 

 

 

پەی بە ڕێگاکانی گەڕانەوە دەبەم

بەس چی لە دەرگای داخراوی دڵت بکەم

دەمەوێت ژیان جارێک سەر ڕێگام پێبگرێت

ئاخر ئەم مردنە نەفرەتی یە ناھێڵێت

تۆ وەرە لە بری ھاتنی من وەرە

تاکو دڵەکانمان لەخۆشی و ناخۆشی جیابکەینەوە

چی خۆشی یە من دەیدەم بەتۆ

ناخۆشی یەکانیش بۆ دڵە بێدارەکەم جێ بێڵە

ئەوکاتە، تۆ بەژیان دەسپێرم و

منیش ڕێی مردن دەگرم

ئاخر ئاوھایە خۆشەویستی ئازیزم

یەکێک ئەژی و یەکێک دەمرێت

 

 

 

ئەو دەمەی من دەمرم

جوانترینی وێنەکانم بڵاو بکەنەوە

شیرینترین

ووشەکانم لەسەر زارتان بێت

باشترین کردەوەکانم

باس بکەن

ئەودەمەی دەمرم

لێم گەڕێن بچمە ئامێزی خاکەوە

چون تەنھا ئەو ڕاستگۆیانە تێکەڵ بەخۆیم دەکات