فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوگمە

دوگمە

عیسا حوسێن

ئەو ژنە …
هەموو بەیانیان کە دێتە بەردەمم
دوگمەکانی بەرۆکی زیاترو زیاتر دەکاتەوە
دەیەوێ شیعرێك
بۆ گردەکانی سینگی بنووسم
بێ ئاگا لەوەی
لەگەڵ هەر ( بەیانی باش ) ێکیدا
خەیاڵ پەرت پەرت و
مێشك سندم و
ئەژنۆی قەڵەم دەشکێ و
باڵی زمانم قفڵ دەبێ
نەك هەست و
وشەو
شیعر
تەنانەت خۆیشم بیردەچێتەوە … !!!