مرۆڤی رژاو
فەرهاد کریم/ شاعیر/ ئەریزۆنا
مرۆڤی رژاو کۆنابته‌وه
له ناو رژانی مرۆڤ پێویستی به پشووه خوا
نه دوێنێی ئه‌مڕۆییه و نه ئه‌مڕۆی دوێنێ
به ناو به‌رده‌وامی خۆی تێده‌په‌ڕێ،
چه‌قین هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
هیچ بوون له ئاین،
مرۆڤخوا پڕ بووه له پێشه‌کی وه‌ڵام
ماندووم له‌و چیرۆکانه‌ی ناو نا ئاین بۆ ژیان ده‌مامک و خنکانی پرسیار
له سه‌ره‌تای دوێنم و له کۆتایی ئه‌مڕۆ و به‌یانی نه‌هات
خوا ژیا، ژیان مرد له ناو مردنی خۆمدام
په‌رستگا تژی له نوستووی نه‌خۆش وانه‌ی کۆتر کوژی بێژ
بۆنه‌کان رووباره خوێن بۆ پاک بوونه‌وه
پێکه‌نینان به مرۆڤ هات باڵنده، ماسی، ئاژه‌ڵ
قه‌فه‌ز نیه دۆستی فڕین، چه‌قۆی دڵۆڤان، تۆڕ به گریانی ماسی نه‌بۆته ئاو
ئاو رژا کۆ نابته‌وه به خوێن رشتن چۆن …
ئاین کۆن و کون
خوا کۆن بووه ئاینێکی نوێ نه‌هات
مرۆڤ کۆن بووه خوای نوێی ده‌وێ
له رژانی ژیان کۆ و له کونبوونی خوا بێته‌ده‌رێ
مرۆڤ و خوا له کۆن بوون ده‌ترسن
له کونبوون ده‌ترسن مرۆڤی نوێ بێته‌ده‌رێ فێربوون برژێته ناو ژیان
مه‌ڕ دوورخاته‌وه له چه‌قۆ، مه‌ل بفڕێ، ماسی مه‌له‌کا، کوشتن بنێژرێ
ژیان، ژیان، ژیان…..
مرۆڤ خه‌ریکی ده‌مامک گۆڕینه ناژی
با به ناو کونبوونی مرۆڤ په‌رش
خۆی بۆ کۆناکرێته‌وه خوای لێڕژاوه
کۆن بوون ده‌ڕژێته ناو مردن
مردوو مرۆڤی رژاو له کون بوونت ژیان دێته ده‌رێ
مرۆڤی
خ
ۆ
ر
مرۆڤی
خ
ا
ک
مرۆڤی
ئ
ا
و
مرۆڤی……
…..
….
…
..
.