بۆ ئه‌و كچه‌ی ئه‌ڤینمه ……!!!
خاليد شەيدا/ وەرگێڕ و شاعير / ئەڵمانيا
گه‌ر ده‌ته‌وێ
بیرم كه‌یت و
یاده‌كانی پێشووت بیر بێته‌وه
بڕۆ ژێر دار بییه‌كه دانیشه
له‌سه‌ر قه‌دی داره‌كه
شیعرێكم بۆت نووسیبوو
قژی تۆ
ساباتی شه‌و و ڕۆژانم بوو
تۆ هه‌میشه له‌ناو جه‌سته و دڵی من بووی
كچێ تۆ ئه‌ڤینی
من بووی
شوێن نه‌ما
باسی تۆم تیا نه‌كردبێ
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گه‌ڵاكانیش نووسیوومه
تۆم خۆشده‌وێ
تۆم هه‌ر له یاده
ئازیزه‌كه‌م
هه‌رگیز ناتوانم
فه‌رامۆشتكه‌م
خوڕه‌ی ئاوی تاڤگه‌كان
فێری سترانی
خۆشه‌ویستییان كردم
ده‌نگی بولبول و شاڵور
فێری ئه‌ڤینیان كردم
خۆشه‌ویستی تۆش
فێری ڕاستگۆیی كردم
كاتێ كه مناڵ بووم
زۆر ده‌گریام
بۆ نیاز و حه‌زه‌كانم
به‌ڵام ئێستا
ده‌گرییم بۆ به‌دبه‌ختی ژیانم
خۆشه‌ویستی تۆ
جارێكی تر
فێری گریانی كردم
چاوه‌كانم پڕ بن له فرمێسكی ته‌نیایی
من خه‌م و خه‌فه‌تم نه‌ده‌زانی
خۆشه‌ویستی تۆ
كانی خه‌م و خه‌فه‌تی هه‌ڵقوڵا‌ند له گیانم
من تووڕه‌ییم نه‌ده‌زانی
خۆشه‌ویستیت فێری كردم
ته‌نانه‌ت ڕقم له خۆیشم بێته‌وه
كه تووڕه بم و
وه‌كو شیری كوڵاو هه‌ڵچم
له دونیای فانی یاخی ببم
تووڕه‌یی ببێته
مێوانی هه‌موو ڕۆژانم
من ئاخ و ئۆفم نه‌ده‌زانی
خۆشه‌ویستیت فێری كردم
ئاخ و ئۆف ببێته پیشه‌ی هه‌موو كاتم
خۆشه‌ویستیت فێری كردم
كه چۆن به ڕووی
زۆردار و سته‌مكارا هه‌ڵبچمه‌وه
ئه‌م ڕێبازه هه‌ڵبژێرم
دوباره به‌ره‌و شاخ ببمه‌وه
من كاتێ كه جێمهێشتی
تۆ بوخچه‌یه‌كی نه‌كراوه بووی
به‌ڵام ئێستا
وه‌كو پێشوو نه‌مایی
باش تێمده‌گه‌ی
وه‌كو جاران
زویر نه‌بیه‌وه
ئه‌و چرای خۆشه‌ویستیه‌ی دامگیرساندبوو
لێمی خامۆش نه‌كه‌یه‌وه.