فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

کۆنە زام

کۆنە زام

جەلال هانسی/ نووسەر و شاعير / نەرويچ

 

هەزار برینی کۆنەزام

کولایەوە

هەزار خۆزگە و هیوای دێرین

ڕەوایەوە.

بە دەم پاییزی کزەوە

هەڵوەرین گەڵای بێنازی

هەموو خەڵفی پیرەداران

ئەو بزانەی بە قەتار کەوتبوونە ڕێگە

بە دەم ڕەشەبای شوومەوە گلان

.

تەلی دڵپڕی هەر سازێک

نەغمەی سەردی هەر ئاوازێک

چەمەری ژەن کۆچڕ چڕە.

کێیە هەڵنەپەڕێ شەلان شەلان

خوێن لە برینی نەچۆڕێ

لەم ئاخە٭ کە هەر بستێکی

یادگاری هەزار کۆنە داخە.