فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەلفبێ

ئەلفبێ

ڕەزا حەمە/ شاعير / ئەڵمانيا

بانگی کوردبوونە زارا ئەلفبێ
ئەلفبێ زمانی خودێ و
پەیڤی پێغەمبەرانە.
پەیامەکانی تەورات و
ئامۆژگاریی ئینجیل و
ئایەتەکانی قورعانە.
ئەلفبێ
وتووێژی گیانداران و سلێمانە،
شیعر و گۆرانیی داوودە،
زمانحاڵی زارای کوردە.
ئەلفبێ وتەبێژی
ئاوەز و ڕۆح و هزرە،
نوێژە ، وێردە، زیکرە ، بانگە،
باپیرەگەورەی مێژووە،
داپیرەگەورەی فەرهەنگە.
لە کولتووری ت.ع.ف. ین دا
ئەلفبێی کوردیی جەورە،
لە ( مەرجەعیەتی) شمشێردا
فەتوای خوێنڕێژیی حەڵاڵ و
بانگی کوردیبێژیی کوفرە.

٢٠٢٢/١/٩
سلێمانی
تێبینی :
من لەلایەن خۆمەوە نازناوی( ئەلفبێ) بە زارا دەبەخشم. ( زارای ئەلفبێ)