گەڵاسەوزەکان واخەریکن کاڵ دەبنەوە
خاليد شەيدا/ شاعير و وەرگێڕ / ئەڵمانيا
به‌م به‌هاره خۆش و ته‌ڕه
دارە سەوزەکەی به‌رماڵان
وا خه‌ریكە هێدی هێدی
ڕه‌نگ و ڕوخساری زه‌رد دەبێ و
گه‌ڵا سه‌وز و جوانه‌کانی
كاڵ دەبنه‌وه.
لەوەتەی ئەو دارە جوانە
خۆری لێ دوور کەوتۆتەوە و
دڕک و داڵ دەورەیان داوە؛
هێز و گوڕی تیا نه‌ماوه
ئەگه‌ر بێت و ئاوا بڕوا
ئه‌و دارە جوانەی بەرماڵان
له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه دەمرێ و
جارێكی تر
بە ڕێژنەی هیچ بارانەیەک
پاراو نابێ و ناژێته‌وه.