فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شەمەندەفەری خەون

شەمەندەفەری خەون

د. شادان عەلی/ شاعير و نيگارکێش/ سلێمانی

 

هەموو بەیانییەک تاکو بۆنێك لەزوڵفم بکەی و

خۆشی لەجوانی نیگایەکم وەربگریت

مەهێڵە سێبەرەکانم لاربێتەوە

لەسەر شەرابی ڕەزەکەم بخۆرەوە هەتا بێدەنگی دێ بەسەرتەوە

هەموو بەیانییەك بەدوای ئازارەکانمدا دەگەڕێم

لەسەر دیوارە کۆنەکانی شار

لەکۆڵانی دوای کۆڵانەکان دەپەڕمەوە

بەدوای خۆمدا دەگەڕێم

بەردەوام برینەکەم لەخۆمدا چەماوەتەوە

هاواری خەونێك کە بەگوێی کەڕدا تێدەپەڕێت بریندار دەبێت

لە شەقام بپرسە

شار بۆ من میهرەبان نەبوو

ڕێگاش هیچ نەبوو

شوێنەکان خیانەتیان لێکردم و

کاتەکانیش ون بوون

خەیاڵەکانیشم بەردەوام بەتاڵ بوون

شەوەکانیش بە درێژایی بێدەنگ بوون

وەك شەمەندەفەری خێرا کێڵگەکانی گەنم دەخۆن

چۆن ئیرەیی خۆم بشارمەوە؟

لەدرۆی پشووەکانی کۆڕێکی پاکیزەدا

کە گۆرانیم بۆ جوانترین مەزارەکان دەوت

خاوەن باخیش لەگەڵ تێپه ربوونی زریانێکی کتوپڕدا

چەپ و ڕاست ون بوو

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

باڵوێزی ئاشتی جيهانی مافی مرۆڤ لە رێکخراورەکانی جيهانی و رێکخراوی نەتەوە يەکگرتووەکان *