بباره ئه‌ی بارانی رۆح
کاروان عەبدوڵڵا/شاعیر/ ڕواندز
من تێنووترین گه‌رووی كێلگه‌كانی ئه‌وینم
بباره…
من قوڵترین ره‌گی بێ ئاو و
زه‌ردترین گه‌ڵای سه‌وزو
وشكترین برینم
تۆ بباره…. ببارە بۆم
منیش رووتترین پیاوی سه‌رزه‌مین و
ناسكترین قەدی وشکی
درەختی تۆم
چه‌ند غه‌ریبن په‌نجه نه‌رمه‌كانی باران
چه‌ند شیرینن
دڵۆپه شین و سه‌رشێته‌كانی ئاسمان
تۆ بباره….
من له‌به‌ر بارانی تۆ
ده‌بمه بێدەنگترین پیاوی بەر باران
تۆ بباره بارانی رۆح
با من پڕ بم له‌وه‌رزی ئاو
پڕ بم لە بۆنی ته‌ڕو
لە مێخەکی هەناسەی تۆ