فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

من زەکاتی بێمروەتی

من زەکاتی بێمروەتی

ماریا ئەحمەد/ شاعیر/ هەولێر

ئەم هەسارە و ئەو کاولگەم !
من سەرفترەی بێبەزەیی
چارەنووس و ئەو مێگەل و
قەلەڕەش و گەلەگورگەم !
مانگی پڕ پڕی بێدەنگیم
سەدەیەکە بێ ویستی خۆم
دەتکێمە ناو
جامی جەمی چاوەڕوانی !
من بەرامەی ماندووبوونی
سەر سفرەی سەفەری ڕاستیم !
گەردوتۆزی خەیاڵەکان
بە ڕووبارە غەمگینەکانی
بێسۆراغیان سپاردم !
من ڕێبواری ڕێگەی دووری
سەرگەردانی باوەڕێکم
ئیدی ئەی دڵ
چ سەودایە ؟!
کەمن قەت خاترجەم نەبم !
ئەی خودایە
لەوە زیاتر من مەخەرە
ژێرچەپۆکی بیرەوەری و
بێهودەیی و تاسە و برين !!
ماریا ئەحمەد 12-4-