فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەگەر هاتی

ئەگەر هاتی

 

  کامڕان شافيعی/ شاعيڕ / نەرويج

دەستم بگرە
لە گەڵ خۆتدا دەبێ بمبەی
ئەگەر هاتی لە خەم مەدوێ
لەباسی دووری و ژان مەڵێ
ئەگەر هاتی
پیاسەی ژێر باران ڕادەگرم
شەوان لە مانگ ڕانامێنم
ئەگەر هاتی
تووند لە باوەش خۆتم گرە
لە کۆشی خۆت دا بمنوێنە
ئەگەر هاتی

شەشدانگەکەی جیهان ئی من و تۆ
باخچەکەمان گوڵی زەرد و سووری

بە دایم بۆ تۆ پێیە
نەسیم نێوت بە گوی هەمو دارستانی
سەرڕێگاکەدا دەسرتێنێ
باڵندەکان دەگڵ من گۆرانی دەڵێن
پێکەنینمان دەبێتە سەمفۆنیای شادی
شەقام و گەڕەک دەیبیسن
بەسەر تیشکی هاتنتدا ڕادەکەین، سەما دەکەین
ئەتۆ وەرە
وەک ئاونگی بەیانیان کە خۆر چاوی لێدەکات
بە هاتنت دەبمە هەڵم
ئەگەر هاتی کراسێکی ئارامی دەکەم بەبەر شێعر و دەفتەرمەوە
نە سەرم لە سەر تۆ هەڵدەگرم
لە تۆ زیاتر دەنوسم

ئەگەر هاتی
ناهێڵم خەو بێزارت کات
تا پڕم دەبم لە بۆنی عەتری هەناسەت
لە ژوورێکدا دەیخەوێنم

ئەتۆ وەرە
ئەگەر هاتی
پێتی دەڵێم
یان نابێ بڕۆی
یان دەستم بگرە و لە گەڵ خۆتدا دەبێ بمبەی
دە تۆ وەرە
دە تۆ وەرە