فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

رێنوێنی رۆشنایی ..

رێنوێنی رۆشنایی ..

 

قادر مینە/ شاعیر/ ئەڵمانیا

بەرلەوەی خۆر ھەڵبێ؛
فوویان لە چرا کرد..
سەختە؛
رێکردن بە نێو جەنگەڵستانی تاریکیدا
کە نە رێگا دیاربێت و نە تروسکاییەک،
رێکردن زۆر سەختە..
وەرە دەستم بگرە،
ئێستا لە قووڵایی تاریکیدام..
من؛
کە وەک رێنوێنی رۆشنایی خۆم ناساند،
رێم وونکردوەو
پێویستم
بە
فریادرەسێکە..!