گۆشەیەک لە دەقێکی نوێ بە ناوونیشانی (کفنی پێش لەدایکبوون)
نوری بێخاڵی/شاعیر/ڕواندز
ژیان کفنە،
کفنی پێش لەدایکبوون
کفنی پێشوەختە ئامادەکراو بۆ مردن
بۆ ئەوەی درەختی نەمریی بەر نەگرێت،
دەبوو ژیان خوێنی لەبەر بڕوات و
تاکوو خەون پڕ نەبێت لە پێکەنین،
دەبوو سەرینەکان تژی بن لە چیڕۆکی ترس
خەون مۆتەکە و
ئومێد تابووتە،
تابووتی سەر شانی ژیان و
هەتا خوێنبەربوونی مەرگ،
ژیان ماڵیی ناکرێت!
*****
وێنە: Safin Hamid