فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سوپاس ئەی جوانترین کتێبی یاد

خالید کۆچەر/ شاعیر/ هەولێر

سوپاس ئەی جوانترین ژنی وڵاتی کۆچەریان
دەپرسم : ئەگەر عەشقی شێتانەی من و تۆ نەبووایە
نە قژو ڕدێنم دەبووە بەفری کوێستان
نە ئەوەندەش زوو پیر دەبووم
دەپرسم : ئەو هەموو یادگارە بێژمارەی تۆ نەبووایە
نە من دەبووم بە شاعیر ، نە تۆش پەریزادەکەی شیعرم
سوپاس ئەی جوانترین کتێبی یاد
جارناجارێک یادم بکە بە یادی یەکەم دەستکووشین و
بە یادی یەکەم ژوان و یەکەم ماچ و
یەکەم هەڵرشتنی فرمێسک و یەکەم گریانت
یادم بکە
بە کچ و ژنانی عاشق بلێ :
منیش شاعیرێکی شێتم خۆشدەویست
هەر وەک خۆم شێت
ناوی ( خالید کۆچەر ) بوو !