ژووانێک لە خەوندا
حەمەسەعید حەسەن/ شاعیر و رەخنەگر/ هەولێر
1
هه‌ر تۆ خۆشه‌ویستی منی
له گۆشه‌نیگای منه‌وه
هه‌ر تۆ ژنی
2
ئه‌گه‌ر یه‌کێکت خۆش بوێ
وا هه‌ست ده‌که‌ی
جوانترین که‌سی دونیایه
وا دەزانی
هه‌ر چی جوانیی دونیا هه‌یه
له ئه‌ودایه.
3
ئه‌وه ئازایه‌تی نه‌بوو
که دڵی منت به دیل گرت
ئه‌ی کچی جوان
ئاخر دڵی من یه‌کێ بوو
تیری چاوانی تۆ، سه‌دان
4
که یه‌که‌م جار
ڕووخساری گه‌شی تۆم بینی
گوتم دونیا ئاخر بووه
ئه‌وه نییه
مانگ ئاسمانی جێ هێشتووه
5
که جاروبار
پێم ده‌ڵێی شێت
هێنده له‌سه‌ر زارت خۆشه
تۆزقاڵێ زویر نابم لێت
6
شتێ نییه
له‌وه به گیانی من خۆشتر
که پێم ده‌ڵێی به‌ساقه‌ت بم
بێستوونت بۆ کوناوده‌ر که‌م
خۆشه‌ویستیت
ناهێڵێ تاوێ شه‌که‌ت بم
*