فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

سەدەی بیست و یەک

سەدەی بیست و یەک

کورتە چيڕۆک

 

دێرين جەمال/ نووسەر و رۆژنامونووس/ سلێمانی

 

ڕۆژی هەینی بوو ، لەناو ڕێرەوەکەدا دانیشت ، قاچە قڵیشاوەکانی درێژ کرد ، بەدەسته تەزیوەکانی دەستەسڕێکی لە گیرفانی پانتۆڵە دڕاوەکەیدا دەرهێنا، لەبەردەم خۆیدا لەسەر زەوییەکە ڕایخست، بەدیار دەستەسڕەکەیەوە وەنەوز دەیبردەوە، کاتێکی زانی نووکە شەقێکیان کێشا بەقاچیدا، بەشێوەیەک ڕاچڵەکی دەتووت لەئاسمان بەریان داوەتە خوارەوە! لێی تووڕە بوون، چونکە بەدرێژکردنی قاچەکانی، ڕێڕەوەکەی لەو خەڵکانەی بۆ نۆێژی هەینی دەچوون، بچووک کردبووەوە !؟ ئەمیش بەدڵە شکاوەکەیەوە سەیرێکی دەستەسڕەکەی بەردەمی کرد، تەنها یەک دووسەدو پەنجایی لەسەربوو، دەستەسڕەکەی کردەوە گیرفانی و بە دووسەد و پەنجا دینارەکە کولێرەیەکی کڕی. لەبەر تیشکی خۆرەکە، لای دیوارێکی کۆنی داڕوخاودا دانیشت، دەستی کرد بەخواردنی کولێرەکە تەماشایەکی لای ڕاستی کرد، سەگێک لە برسا زمانی درێژکردووە و سەیری کولێرەکەی دەستی دەکات، ئەویش بە زەردە خەنەوە وتی: چاو لەکولێرەکەی دەستم مەبڕە، لەم شارەدا ئاوڕ لە مناڵانی وەک من نادرێتەوە !؟

 

 

 

* چالاکوانی بواری ئەدەبی و رۆشنبيری کۆمەڵايەتی