کچه به ده‌ستی سووره‌وه
یۆهان لودڤیگ ڕوونه‌بێری (١٨٠٤ – ١٨٧٤)
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: حەمەسەعید حەسەن
کچه به ده‌ستی سووره‌وه
له جێژووان گه‌ڕایه‌وه،
دایکی پرسی
کچم به چی ده‌ستت سووربوو؟
دایه گوڵه‌باخم چنی،
دڕکه‌کانی به ده‌ستما چوون
*
كچه به لێوی سووره‌وه
له جێژووان گه‌ڕایه‌وه،
دایکی پرسی
کچم به چی لێوت سووربوو؟
تووتڕکم خوارد
ئاوه‌که‌ی لێوی سوور کردم
*
کچه به ڕه‌نگی زه‌رده‌وه
له جێژووان گه‌ڕایه‌وه
دایکی پرسی
کچم به چی
ڕه‌نگت وا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه؟
دایه گۆڕێ هه‌ڵبکه‌نه
له ناویدا بمشاره‌وه و
له‌سه‌ر کێله‌که‌ی بنووسه
کاتێ به ده‌ستی سووره‌وه گه‌ڕایه‌وه
ده‌ستی له‌نێو ده‌ستی دڵداره‌که‌یدا سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو
کاتێ به لێوی سووره‌وه گه‌ڕایه‌وه
لێوی له‌ژێر لێوی دڵداره‌که‌یدا سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو
کاتێ به ڕه‌نگی زه‌رده‌وه گه‌ڕایه‌وه
باوه‌ڕی به خۆشه‌ویسته‌که‌ی نه‌مابوو
*