فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ئەگەرەکان لەپێناو زیندوو مانەوە

ئەگەرەکان لەپێناو زیندوو مانەوە

زانا خەلیل/ شاعیر/ ئەلمانیا

ئەگەر لە ترسی نەخۆشی نەوێرم
جگەرەیەک داگیرسێنم..
ئەگەر لەبەر پارە و ترس لە نەخۆشی
نەوێرم پێکێک بخۆمەوە..
ئەگەر لەبەر ترس
لە ترسان و شەرەف نەوێرم
عاشقی ژنێک بم..
ئەگەر لە ترسی
مانەوەم بە زیندوویەتی
نەوێرم جگەرەیەک داگیرسێنم و
پێکێک بخۆمەوە و
عاشقی ژنێک بم،
مانەوەم بە زیندوویەتی یانی چی؟
زانا خەلیل