من پارچەیەك نیم لەشکان بەلکو زیاتر ٠ ٠
بێکەس حەمە قادر/ شاعر/ هەولێر
له‌م پانتايیە فراوانه‌دا
گوێم له بێده‌نگى و كڕكه‌وتنى شه‌قامە
چاوه‌كانم له ناسينە‌وه‌ى جوانى
كه‌م بينابووه
قاچه‌كانم له هه‌نگاوه‌كان جێده‌مێنن و
ده‌سته‌كانم له گرتنى گۆچان ماندوون
من خه‌ونى دوێنێ شه‌و ده‌گێڕمه‌وه
تۆ دێى به هێمنى سه‌رده‌خه‌يته سه‌رشانم و
من هه‌موو شتم بيرده‌چێته‌وه
گلۆپى ژووره‌كه‌م زه‌ق زه‌ق تێمده‌ڕوانى
من پارچه‌يه‌ك نيم له شكان
به‌لكو زياتر تۆ وه‌ره كۆمكه‌وه
له پارچه جێماوه‌كان تابلۆيه‌ك بنه‌خشێنه
پڕبێت له تيشك
په‌نجه‌كانت له قه‌له‌مه‌كه گرێ بده و
لێگه‌ڕێ پێلوه‌كانت پشوێك بده‌ن
تا من له‌م شه‌وه‌دا
هه‌ندێ رووناكى و بێده‌نگى كۆكه‌مه‌وه
تا تۆزێ خۆمى پێ گه‌رم بكه‌مه‌وه
كه له‌لێوه‌كانت به‌رده‌بنه‌وه
كاتێ تۆ پێده‌كه‌نى
من وه‌ك گوڵى حه‌وشه‌كه‌تان
ره‌نگم ده‌گۆڕێ
كڕ و بێده‌نگ ده‌بم و
له بێده‌نگيدا وه‌قسه دێم
من له‌سه‌رمان ده‌له‌رزم
تۆ دێى به‌ماچه‌كانت گه‌رمم ده‌كه‌يته‌وه و
لێره دوورم ده‌خه‌يتە‌وه