فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

گوڵەستێرە

گوڵەستێرە

هەڤال کوێستانی/ شاعیر/ سلێمانی

ئەو شەوەی دایکت
دووگیان بوو،
ئێوارەکەی
باوەشێک گوڵی رنی بوو !
ئەو رۆژەش تۆی هێنایە ژین
شەوی پێشوو
پۆلێک ئەستێرەی چنی بوو !
هەر بۆیەش تۆ
هەم لە ئەستێرە دەچیت و
هەمیش لەگوڵ !
هەم دەمێنی هەناسەیت و
هەمیش ترپە و لێدانی دڵ !
شەوی یەڵدا
٢٠٢٣/١٢/٢١
گوڵەستێرە: مەگەزێکی پەپوولەییە ،شەوانە وەک ئەستێرە دەدرەوشێتەوە.
دەمێن: دەماندنن بە کردەی ئەو هەوایە دەووترێ لەگەشاندنەوەی پشکۆی ناو کوورەی ئاسنگەر بەکار دێ، وەک جۆرێک لە باوەشێنکردن.