پێنج خشتەكی (فاتيحى) لە سەر دوو بەیتە شیعری
(سەید ڕەشیدی بورهانی ) ناسراو بە -چاوەشی پیر-
مەلا عەبدولرەحمانی فاتیحی/ شاعیر/ رانیە

خادمێكی ڕووتو قووتم، بێ خەڵاتو مووچەشم
باری سەرشانم گرانە، زۆر لە شادی بێ بەشم
بێ كەسو خزمو برادەر، تاكە ماڵی دێكەشم
(زاهیرەن فەرمووتە من سەردارمو ساحێب بەشم
گیرودارم پێدەوێ، من شێرە كللۆی مامەشم)
ئەو كــەسانەی گۆشەگیرن، خۆشەویستی ئەولییان
ماڵی دنیا بێ وەفایـە، مەرد ئەوانەن بــــــــێ ڕیان
تۆ كە ئێمەت خۆشدەوێ، چیتە لە ماڵی سۆفییان
(لانی یوسف بەرمەدە بۆ خەرگەلی یەعقوبییان
بەردەدەی بە گونم، چ كێرم پێ دەچێ، من چاوەشم)