فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

ماڵێکی چۆڵ

ماڵێکی چۆڵ

محمد ڕەنجاو/ شاعیر/ سلێمانی

کەس لەماڵ نیە

بوەستە

ئەوە ماڵ نیە

ئەوە گوێئاگردانی گێڕانەوەی حیکاتە بەسەرچوەکانە

ئەمە هەڕەمی چۆڵبونی گەمەکانی نیشتیمانە

کەس لە ماڵ نیە

ئاگردانێک لەمەوبەر هەبوو

ئێستا،،، نا

ئێستا تەنها خۆڵەمێش ،،،،

خۆڵەمێش لە بەردەم سام و هەیبەتی ئەم گڤەی بایە

مەرگی لەوێیە

لەبەر چەخچۆو کڕێوەی ئەو سەرمایە

مەیە ناشناڵ

مەیەو قفڵێکی زل بە لە شاپیلکەی ئەو درگایە

ئەو ماڵەش هەناسەکانی قوفڵداوە

لەم ماڵە چیتر ئاگر ناکرێتەوە

چیتر عەورەت فرمێسکە لینجەکانی ،

لەناو چەخچۆی لەزەتێکا ناسڕێتەوە

لێرە کەس نیە لێرە

لێرە دۆزەخ هەیە