فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

چیا بڵندە

چیا بڵندە

حەمە عەباس / شاعیر/ هەولێر

پێهەڵگەڕانی سەختە
من بە گەلێک چیای سەخت هەڵگەڕاوم
سەختترینیانم نەبڕی و
لە خەوەکەم واگاهاتم
خەو
هەموو شتێک تێکدەدات و
هەموو شتێک چاکدەکاتەوە
من نەفرینمەندم
فیشەکی نەفرەت دەنێم بەوەی
هیچ شتێکی نیە بۆ تێکدان
هیچ شتێکیشی نیە بۆ چاککردەوە
باڵندە
باڵی بکاتەوە دەفڕێ
مرۆڤ
باڵی بکاتەوە دەنوێ
چ مەخلووقێکن ئەوانەی
باڵی خۆیان کڵۆمداوە
سەیر نیە ئەگەر پێنەکەنم
سەیریش نیە ئەگەر نەگریم
من لە وڵاتێک دەژیم
ئەوەندە پێدەکەنن
ئەوەندە دەگرین
بەشی منیان
لە هیچیان نەهێشتۆتەوە