ژووره‌كه‌م
بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر
ره‌نگى چراكه‌ى گرتووه
له تاريكى دا ده‌دره‌وشێته‌وه
ته‌واوى منيش ره‌نگى ته‌نيايى گرتووه
تۆ ره‌نگى چراو من بۆنى تۆم لێدێ
من له تۆدا وون بووم
تۆ له من گه‌شايته‌وه
شه‌وانه چه‌ند مه‌ست ده‌بم
له ته‌نيايى خۆم ئاگاده‌بمه‌وه
چه‌ند له بێده‌نگيت ده‌ترسم
له دوورى تۆ راهاتووم
له درزى په‌نجه‌ره‌وه
تێشك وه‌ژوور ده‌كه‌ون
من كۆيان ده‌كه‌مه‌وه