کونه ئاوده‌ست
فەرهاد کەریم/ شاعیر/ ئەمەریکا
مرۆڤ له بیرێکی قووڵی تاریک ئاو هه‌لده‌کێشێ به بێژینگ
به ژیان تینووه، ژان ده‌خواته‌وه به ده‌فری گڕ
له ده‌ره‌وه‌ی خۆت باشترده‌دوێی و ده‌خه‌وییت
من خۆم هه‌ڵده‌گرم بۆ ساڵانی دێن
ساڵانی دێن جوانتر نه‌بن له با شه‌ڕ
وشیاری ئازاره، جه‌نگ کوشتنی خه‌ون، بخه‌وییت جه‌نگ تڕ
پێش ئه‌وه‌ی بگری پێکه‌نه به پێکه‌نین ره‌نگکه ژان
ره‌نگاوڕه‌نگه چاوی گه‌وره و کۆر، مردن و شه‌ڕی بچووک
لێره‌یت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ژان و بڕینی گیرفانی گه‌ش
بخه‌وه زه‌وی ئاوده‌ست نیه،
سه‌هۆڵی ره‌قیت به ڤیان نابی به ئاو
ژان به ماچ نا‌بێ به ترێ
گه‌وره نابی به خوێن
چاو بۆ بینینه سه‌یری ژیانکه،
ماسی نه‌هاتۆته ماڵت خۆی بشوا
کۆتر ده‌رتکا له ماڵ
ده‌رپێت ببا مه‌ڕ
مناڵ بتکوژێت
هه‌نگ ماچتکا
له مردن ژیان گه‌شت
دوو چاو بخۆیت، دوو چاو بکوژییت
سوپاسی رۆژ، مریشک، مانگا، ماسی، دره‌ختکه
رێز له ئاو بگره وه‌ک ماسی، وه‌ک باڵنده و ئاسمان، وه‌ک دره‌خت و زه‌وی
دووربه له خوێن، خوێنی هه‌نار، کۆتر، ماسی، مامز، منداڵ
ژیان جوانه بژیت، تۆی گوو له هه‌موو شتێ
چه‌قۆ، قوڵاب، مشار، گولله، چه‌ک
مردن جوانه بژیت
هه‌نگوین، هه‌تاو ، شیر، شه‌راب
رێز له دڵ، خوێن، چاو، گوێ، که‌پوو، زمان، پێ، ده‌ستت بگره
کورته گه‌شت به‌ر له‌وه‌ی ژیان بگێییت خۆت بگێ
کونی قوونته مردن