فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

خۆزگەم بەخۆتان

خۆزگەم بەخۆتان

ئیسماعیل بەرزنجی/ شاعیر/ هەولێر

نەدەزانن هەژماری من چییە
نە تەوتین
نە بیر لە مەعاش دەکەنەوە
نە بڕانی ئاو
خۆزگەم بەخۆتان
نە گوێ لە درۆی سیاسییەکان
دەگرن
نە تەماشای نمایشی ساختەی
تەلەفزیۆنەکان دەکەن
ئێوە نە یەکتر فریو دەدەن
نە دەبنە خاکفرۆش
نە قۆرت بۆیەکتر هەڵدەکەنن
نە موڵکی میللەت دەدزن
ئێوە
ئێوە
وای ئێوە چەند پیرۆزن