فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

عیشقی ناگەھان

عیشقی ناگەھان

عەبدولڕەحمان فەرهادی / شاعر/ سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد

سۆژە و گریانی بەکوڵ دایگرتووم
چما عاشقت دیوە بێ غەم بێ؟
وەرن ببینن دەردی دڵی من
مەگەر دێوانە وا شەیدای شەم بێ!
***
لێمگەڕێن منم موبتەلای یارم
وەک مانگی موحاق گۆشەگیر ماوم
ڕۆژم ھەڵنایێ، لە شەوی تارم
لە داوی عیشقێ نابێ ڕزگارم
***
یاران دەی وەرن جەرگم ببینن
خۆ من ئەغیار نیم، ھەر لەخۆتانم
چۆن بۆتە ھێڵەنگ بەھۆی جەفاوە
بەدەست تیرەنداز لە خوێن خەڵتانم
***
دیدەم پڕ تابی زوخاو و خوێنە
دڵم لێوڕێژی سۆز و ئەڤینە
دە گوێ ڕادێرن لە قرچەقرچی
شکانی دڵم، ئاسان مەیبینە
***
ڕەگم جۆباری ڕۆشنایی و نوورە
بۆ ئەڤینی تۆ لە داڕژانە
پشکۆی ئاگرێ لە ھەناومایە
ھەر خوا بزانێ چەند بەسۆ و ژانە
***
کەسێ نابینم دەردم بزانێ
سەدای فیغانم بەری گیراوە
دە بە یار بڵێن با ئاشتەوە بێ
شەوم یەڵدایە و جیلوەم ھێناوە.