پەشێوی دڵ
خاليد شەيدا/ شاعير و وەرگێڕ / ئەڵمانيا
هەرگیز بێدەنگ نابیت
دڵۆپێ خۆین لە کوێ برژێ
ئەو لەوێیە
وەکو موسا
دار عەسایەکەی پێیە
بۆ فرعەونەکانی ئەو سەدەیە
ناداتپەروەری قبوول ناکات
ناحەقیشی بە دڵ نییە
لە کوێ کێخوا و میر و بەگ
ئەمر بکەن و دەنگیان بڕوا
ئەو فتوایەکی تازەی پێیە
چەکەکەی هەمیشە سوارە
خەنجەری لەسەر هەسانە
ئەو هەرگیز بێدەنگ نابیت و
بێدەنگ نییە
هەمیشە دێتە گۆ
چەکی دەستی وی قەڵەمە
ئەو دەزانی چی پێ بنووسی
بۆ ئەوەی عەرشی دوژمنی پێ بهەژێنێ
زۆر ئارام و لەسەرخۆ
بەڵام کە توڕەیکەن
تێک دەچێت
ناخی وەکو بەنزین گر دەگڕێت و
بە سانایی دانامرکێت
بەهێزە و بەوەجە
وەکو چیای سەفینە
قایم تر لە گوڵلەی برنۆ
بە هیچ هێزی نارمێ
ناخی سپییە وەکو بەفری قەندیل
چۆک نادات بۆ دوژمننان
سوک و ڕەزیل و ڕسوایان دەکا
دەیانکاتە کەوشۆکەکەی پێی
کوریژگەیەکی هەژاری عەفرین
٦/١٢/٢٠٢٣