فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

دوو کورتە نامە بۆ ئەو ژنەی خۆشیویسم

دوو کورتە نامە بۆ ئەو ژنەی خۆشیویستم

خالید کۆچەر/شاعیر/ هەولێر

نامەی یەکەم

ئەی جوانترین مێژووی باڵای کتێبی شیعرم
عەشق تەمەنمی جوانکرد وەک دوێنێی منداڵییم
عەشق تەمەنمی پیر کرد وەک ئێستا چاوەکانم کزبووە
عەشق تەمەنمی پیر کرد وەک ئێستا دەمبینی و نامبینیی
عەشق قژو ڕدێنمی سپی کرد
عەشق تەنیا هێزی لێنەرییم بەڵکو کووشتمی

نامەی دووەم

دەترسم درۆم لە گەل چاوە پیرۆزەکانی تۆ کردبێت
ئەو ڕۆژەی بریاردا یادەوەری چڵ ساڵی خۆشەویستی لە یاد بکەییت
لە ڕەشماڵی کۆچەریاندا دوا سەفەرت بێت و نەگەرێیتەوە
جارێکیتر چاومان بەچاوی یەکتر نەکەوێتەوە
ئەی خودا بۆ نەمردم