فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

شەهید. …

شەهید. …

چیرۆکی کورت

ئەحمد عارف/ چیرۆکنووس/ سلێمانی

٢١/٥/٢٠٢٣
هەڵۆ ئەوکاتەی خاڵی شهید بوو تەمەنی نزیک بە نۆ ساڵن بوو ،. خوێندکارێکی ژیر و وریا و خاوێن بوو ،. دایک و باوکێکی هەژار بەڵام سەربەست و باوەر بە خۆ لە هەمێزی خۆشەویستیان گرتبوو .. گوندەکەی ئەوان نزیکەی دوو سەد ماڵێک دەبوو قوتابخانەی یێدس بوو ، گەرماوی نمرەی تێدا بوو ، بەراورد بە گوندەکانی دیکەی دەور و بەر ئاوەدانییەکی جیاتری هەبوو ، چەند مامۆستایەکی شاری لە ژن و پیاو رۆژانە دەهاتن و وانەیان بە قوتابیانی گووندەکە کە هی زۆر گوندی دەورو بەری تێدا بوو دەوتەوە..
دایکە … دایکە پێم بڵێ بۆ دەگریت …..!!
رۆڵە هەڵۆ تۆ هێشتا منداڵیت و تێناگەیت ، ئەوە خاڵت لە پێناوی ئەم خاکەدا بوو بەقوربانی و شەهید بوو …
ئەم خاکە چییەتی دایە وا قوربانی دەوێت …!!
ناڵێم هێشتا زووە و تێیناگەیت کورم …
بە دەم هەنسکی گریانەوە هاوبەشی دایکی کرد بەڵام تێینەدەگەیشت چی رووی داوە ..
رۆژگار هات و رۆیی هەڵۆ بۆ ساتێکیش خاڵی لێ وون نەدە بوو هەمیشەش بە هاورێکانی دەگووت کەی گەورە بووین وەک خاڵم دەچین بۆ ئەم خاکە شەید دەبین …!
تەمەن هەڵکشا و هەڵۆ گەورە بوو قۆناغەکانی خوێندنی بە جوانی بری و لە ناوەندیدا رێگای قوتابیانی گرت و کەوتە تێکۆشان بۆ ئەوەی خاکەکەی رزگار بکات و هەمیشە هاورێکانی هاندەدا رێگای شەهیدان وون نەکەن ..
لە قۆناغێکدا هەڵۆ بێ پرسی دایک و باوکی ، تەنها خۆشەویستەکەی ئاگادارکردەوە کە دەچێتە شاخ ..
هەڵۆ ؛ تۆ دەرۆیت من چۆن بژیم لێرە …!!
خەمت نە بێ خەندە گیان من دەچم و خاک پارێزی بۆ تۆ دەکەم …
باشە بەڵام منت بیر نەچێ ..!!
دڵنیابە مەگەر خۆمم بیر بچێ ….
شکست هاتە پێشێ هەڵۆ بە گریانەوە رووی کردە لای کافە خان و گووتی برسیمە …
کافەخان گووتی ؛ بۆ هێندە سەخڵەتی ئەگەر ئێمە خاوەنی خۆمان بین خەمت نەبێ کاروانێکی دیکە بەرێوەیە ، وەرە نانەکەت بخۆ …
بە قورگی پر گریانەوە نەختێ برنجی سوری خوارد و کەوتە چاوەرێی کاروانی نوێ …..