لـه چـاوه‌ڕوانى روونـاكى ئـاواده‌بـم
بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر
مردن
چاوشاركێ
ده‌گه‌ڵ تاريكيی ده‌كا
كه تاو هه‌ڵدێ
رووناكيی به‌تاريكى
نامۆ ده‌بێت و
مردن له چاوه‌ڕوانى هيلاك هيلاك
من چاوه‌ڕێى هاتنه‌وه‌ى مردن ده‌كه‌م
ئه‌م ئێواره‌يه
ئه‌و قاوه‌يه‌كم بۆ ده‌گرێته‌وه
باسى هه‌موو شتێ ده‌كه‌ين
مردن نه‌بێت
ته‌ماشاى كاتژمێرى ده‌ستى ده‌كه‌م
كات وه‌ستاوه
ره‌نگى شين و
دووكه‌ڵى جگه‌ره‌ى ده‌ستى
تێكه‌ڵاوى نێو ڕه‌نگى چاوم ده‌بن
به فرمێسكى چاوه‌كانم
په‌نجه‌كانم ته‌ڕ ده‌بن و
بينايم تۆزێ رووناك ده‌بێته‌وه
پێكێك شه‌راب بۆ من
پێكێك شه‌راب بۆ مردن
له مه‌ستى ئاگاده‌بمه‌وه
ژنێك به هێواشى ئاوازێك ده‌ژه‌نێ
من خۆم له‌بير ده‌كه‌م
به په‌نجه‌كانم چاوم وشك ده‌كه‌مه‌وه
ئاهه‌نگه‌كە جێ ده‌هێلم و
له نێو ئاپۆره‌ى خه‌لك وون ده‌بم
كه‌سێك ده‌ستم ده‌گرێ و من نيم
كه‌سێك با‌نگم ده‌كات و من هيچ نابيستم
من ده‌مێكه خه‌نده له كوڵمە‌كانم نابينم
رووناكى له چاوه‌كانم به ڵێلى ده‌بينم
لێوه‌كانم وشك و قوڕگم تاڵ تاڵ
خه‌مێكى گه‌وره‌م له نێوسيه‌كانم شاردۆته‌وه و
له شێوه‌م ده‌ريان نابڕم
وه‌ك له نيوه شه‌وێكى تاريك تاريك بم
هيچ چرايه‌ك ناتوانى به‌ر بيناييم
رووناك بكاته‌وه
من له چاوه‌ڕوانى مردن ده‌بم
من له چاوه‌ڕوانى رووناكى ئاواده‌بم