فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

من لە تۆڕا جوان دەبمەوە

من له‌تۆدا جوانتر ده‌بمه‌وه‌

بێکەس حەمە قادر/ شاعیر/ هەولێر

له‌ بارانان توڕه‌نيم
له‌ خۆشم نا
له‌ به‌فره‌ گه‌رمه‌كان هێمن ده‌بمه‌وه‌
كه‌ بۆ دوورى تۆ
ده‌توێنه‌وه‌
من به‌خوناوى گۆناى تۆ
ئارام نيم
كه‌ بيرته‌كه‌م
وه‌ك شه‌پۆلى
توڕه‌ى ده‌رياكان
كه‌ يه‌ك ده‌گرن و
هێور هێور
له‌ جوانى من بۆ تۆ
توڕە ده‌بن
با ئه‌وان به‌ڕق لێك ده‌ن و
من وه‌ك رقى ئه‌وان خۆشترم
ده‌وێى ئارامى توڕه‌ييه‌كانم
ئه‌و به‌فره‌م خۆش ده‌وێ خۆش