فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

له دەرگای هاوین

هیچکات…..
داخراوە جیهانێکی داخراو
پۆل پۆل ڕەشاییەکانی
ڕەشەمەس
ئااآە
چار نییە و دەبێ بڵێم”””ئەرێ”””
کوڵم لە کوڵمی بەهار
خەیاڵت لە گەڵم پاسور دەکات
دەستم خستوەتە نێو دەستی
قومارێکی بێشەرەف
داهۆڵ وەداهۆڵ
بێ کڵاو……
بەهار نارنجیمی کرد
لە زنجیری نیگایەکی
تاقە چاو….
ئاااااە کە هەڵخەڵەتا
هەڵۆیەک
لە بازنەی تفەنگ….
لە ئێستادا
من لە ئامێزی
کاتژمێری بیست و پێنجدام
بێ میل
بێ شوێن…..