دایكه‌كان جوان بوون
دڵشاد عەبدوڵڵا/ شاعیر/ هەولێر
مه‌نجه‌ڵ له‌سه‌ر ئاگر جوانه كه دایكه‌كان سه‌رپۆش لاده‌به‌ن له‌سه‌رى
كه‌وگیر چ دڵگیره به‌ده‌ستیانه‌وه، كه‌وگیرێك زیاتر بۆ باوك و بنكڕ بۆ خۆیان!
دایكه‌كان دارى حه‌یزه‌ران بوون گوێیان به هیچ نه‌ده‌دا.
پێش ئه‌وه‌ى جل له‌سه‌ر ڕسته‌ى سه‌ربان هه‌ڵخه‌ن
دڵیان له ڕسته‌ى شیریندا هه‌ڵده‌خست له گفتوگۆدا بۆ موجامهلهشیان نه‌بو
دنیایان له‌و خشته دروستده‌كرد كه له خانووى تر ڕووخابوون بێ ئه‌وه‌ى گله‌یى له كه‌س بكه‌ن
كه‌چى به‌رده‌وام گله‌یان له جومگه و شانوپیلى خۆیان ده‌كرد كاتێك پێخه‌فیان ڕێكده‌خست
یان به‌ر ههیوانیان گسك ده‌دا
پێخه‌ف هه‌ر بۆ خه‌وتن نه‌بو كه دایكه‌كان ڕێكیان ده‌خست بۆ خهودیتنى خۆشیش بو
بهرههیوانیش هه‌ر بۆ قاچڕاكێشان نه‌بو كه دایكه‌كان گسكیان ده‌دا بۆ لابردنى خه‌فه‌تیش بو.
دایكه‌كان نه ده‌چوون بۆ ساڵۆن نه پرچیان ده‌بڕى نه ماكیاجیان ده‌كرد نه سوراو
كه‌چى هه‌میشه جوان بوون.
براده‌ره‌كه‌م ده‌یوت، جارێك ته‌ماشاى ناو چاوى دایكم نه‌كرد
كه مرد حه‌یفم ده‌هات نه‌مده‌زانى چاوى چ ڕه‌نگ بو
چاوی دایكه‌كان مانگ بو
ده‌یانوت نابێ ته‌ماشاى مانگ بكه‌ى تیر ده‌هاوێ!
ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌مان نه‌بو
چاوى دایكه‌كان سیحرى تێدابو
منداڵ بووین نه‌مانده‌زانى سیحر نیه ئیكسیره.
دایكه‌كان جلى ڕه‌نگاوڕه‌نگیان لهبهرنهدهكرد
حه‌زیان له ڕه‌نگى تۆخ بو وه‌ك زه‌وى تا تۆختر با به‌هه‌ڕمێن تر بو
كراسێكى گوڵداریان هه‌بو یه‌ك جار لهبهریاندهكرد
ئه‌ویش بۆ ڕه‌سمگرتن.
ئاوێنه‌ى باخه‌ڵى دایكه‌كان بچووک بو به‌ڵام گه‌وره ده‌رده‌كه‌وتن له ناوى
كه گه‌وره‌بووین تێگه‌یشتین مرۆڤه گه‌وره‌كان له شتى بچو‌وكدا جوانتر ده‌رده‌كه‌ون.
وه‌ك ڕایزۆم له سه‌ت شوێنه‌وه شیندهبوون تا ده‌گه‌یشت به به‌هه‌شت
له‌ژێر پێیاندا، كه ڕایانده‌خست نیوه‌ى جه‌سته‌یان له ده‌ره‌وه بو.
دایكه‌كان شه‌ویان ڕووناک ده‌كرده‌وه به مه‌مكیان وه‌ك هێشوه ئه‌ستێره
ئه‌وكاته‌ى خه‌وه كوتكهمان ده‌گرت له‌باوه‌شیاندا
شیرى خه‌فه‌ت كه‌مێك تاڵ بو وه‌كى دى كه ده‌گه‌یشته ده‌مار شه‌كرى لێ ده‌بارى.
ئه‌و دیمه‌نانه به ڕه‌نگى زه‌ردى مات یان قاوه‌یی كاڵ نابن به ڕابردوو
دایكه‌كان جوانن له ئێستا و داهاتوو
به تایبه‌تى كه ڕۆیشتن و شپڕزهییان جێهێشت له دواى خۆیاندا.
____________
كتێبه تازه‌كه‌م هه‌ر به‌ناوى ئه‌م شیعره‌وه ده‌بێ له داهاتوویه‌كى نزیكدا