فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا

زای عيشق

زای عيشق

هاوار تەيب/ شاعير / رانيە

 

ئەو دەمەی رێڕەوی رۆحێک لە مەنفای جەستەیەکدا
دەستی یەک بەیەکی هزر و
جوانی دەگرێ
ئەفسانەی سەرابیش
سەرچۆپی بە حەقیقەت بوون دەگرێت
منێک… لەوبەری بوونەوە
بێدەنگیی ئاڵوودە بە زاهیدبوون دەکات
ئیدی رەهەندەکانی بوون بە تۆ
دەبێتە دۆستی تەمەنێک لە هاوار،
کە عیشق بە ئولفەت ئاو دەدرێ
بێ باکیش بەژیان
سەفەر هەمیشە لە سنۆبەری تەنیایی و
مەراقیش ساقی دیوەخانی رۆح..
عەزابیش لە قیامەتی نەگەیشتنی مەعشوقدا…
عەشق نغرۆ لە ترس و..
کاتیش بە داڵغەی مقامی قەدەرەوە…..
یەقینیش لە رێڕوڕەسمی ئەو بەری بێدەنگییدا…
دەبێتە موسافیری ماڵی بەیەکگەشتن و
ئەدرەسی فانی ژیانیش پێناسەی سەرەتایەک لە کۆتایی من و تۆ.